چین بە 11 فڕۆکەوە سنووری تایوان دەبەزێنێت

وەزارەتی بەرگری تایوان بڵاویکردووەتەوە، چین بە 11 فڕۆکەوە سنووری نێوانیانی بەزاندووە و فشارەکانی سەر وڵاتەکەی چڕکردووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری تایوان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ هەینی چین بە 11 فڕۆکەوە سنووری نافەرمی وڵاتەکەمانی بەزاندووە  جگە لەوەی بەشێک لە فڕۆکەکان جەنگی بوون ژمارەیەک بۆمب و کەرەستەی جەنگی دیکەشیان پێبووە، لەگەڵ پێنج کەشتی جەنگی لە نزیک رووبەرە ئاوییەکانی تایوان”.

ئاشکراشیکرد، “لە بەرامبەردا تایوان فڕۆکە و کەشتی جەنگی رەوانە کردووە”.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی تایوانەوە بڵاویکردووەتەوە، “ئەم چالاکیانەی چین وەک کاردانەوەیەک بۆ سەردانیکردنی وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکی بۆ تایوان دێت”.

رۆژی پێنجشەممە ئەمریکا بڕیاریدا بە بەهای 440 ملیۆن دۆلار کەرەستەی سەربازی بە دوو گرێبەستی جیاواز بە تایوان بفرۆشێت، ئەمەش تووڕەییەکانی چینی زیاتر کردووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کۆمپانیایەکی چینی هەر کارمەندێکی لە جیهاندا منداڵی ببێت حەوت هەزار دۆلاری پێدەدات

بابەتی دواتر

وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share