عێراق پلانێكی نوێ بۆ ڕێگری لە هێرشی كاتیۆشای سەر ناوچەی سەوز دادەنێت

هێزەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری ناوچەی سەوز بڵاوەپێكراون

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پلانێكی نوێ لە ناوچە جیاوازەكانی بەغدادی پایتەخت بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز دەگرێتەبەر.

هێزەكان لە شەوی ڕابردوەوە 21ی كانونی یەكەم پلانێكی بڵاوەپێكردنی بەرفراوانیان بە بەشداری سوپا و پۆلیس و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە ناوچە جیاوازەكانی بەغداد دەستپێكردووە بەمەبەستی ڕێگری لە ئەنجامدانی هەر هێرشێكی موشەكیی نوێ بۆ سەر ناوچەی سەوز و بەتایبەتیش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا.

بەپێی میدیاكان ئەو هەنگاوە لە ترسی هەر كاردانەوەیەكی سەربازی ئەمریكایە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەكان، كە پێشبینی دەكرێت گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران بگرێتەوە، یان گەڕانەوە بۆ بڕیاری هەڵپەساردنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد كە پێشتر واشنتن بەهۆی پەیمانەكانی دەسەڵاتدارێتی عێراق دەربارەی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەكە و كارمەندانی لێی پاشگەز بوەوە.

پلانە نوێیەكە بە ڕۆژێك دێت پاش ئەو هێرشە موشەكییە بەهێزەی شەوی یەكشەممە لە بەغداد ڕویدا و بووە هۆی زیانی ماددی بە موڵكی گشتی و ماڵانی هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناوچە نزیكەكانی ناوچەی سەوز، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی بۆ سەر ئامانجەكانی ئەمریكا لێبكەوێتەوە، وەك ئەوەی باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵای عێراق ڕێوشوێنەكان بریتییە لە بڵاوكردنەوەی یەكەی جوڵاو و جێگیر و دانانی خاڵی پشكنینی نوێ و دانانی بەربەستی ئەمنی بەتایبەت لەكاتەكانی ئێوارەدا، هەروەك ژمارەیەكی تەلەفون لەنێو هاوڵاتیاندا بڵاوكراوەتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی تێبینیكردنی هەر جموجوڵێكی گوماناوی لەنزیك ماڵەكانیان هێزە ئەمنییەكان ئاگاداربكەنەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینەوەش لەگەڵ چوار كەسی گومانلێكراودا دەكرێت كە ئەندامن لە گروپێكی چەكدار و ئەوەشی خستەڕوو كە نوێنەرانی حەشدی شەعبی لە لێكۆڵینەوەكاندا بەشدارن.

لای خۆیەوە لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی بەناوی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان وتی، فەرماندەیی پڕۆسەكان هەنگاوی گەورەی ناوە لەپێناو وەستاندنی هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوە و ئامانجە زیندوەكانی وڵات و لەنێویشیاندا باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەكان ئەوەش لەڕێی كاراكردنی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەكان.

ئەوەشی وت، “ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی گیراونەتەبەر لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا ئەنجامی ڕوونیان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی و مایك پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: سەردەكەوین و كێشەی بودجە و بژێویی خەڵك چارەسەر دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین.. پێنج تیرۆریست كوژران

كوژرانی پێنج “تیرۆریست”ی لە بۆردومانێكی ئاسمانیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیەندرا. لەو بارەیەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی…
Total
0
Share