توێژینەوەیەکی نوێ: رەگەز کاریگەریی گەورەی هەیە لە دیاریکردنی جۆرەکانی شێرپەنجە

لە مێژە زانراوە کە پیاوان زیاتر لە ئافرەتان تووشی هەندێک جۆری شێرپەنجە دەبن، وە گریمانە دەکرا هۆکارەکەی جگەرەکێشان و زیاتر خواردنی گۆشت بێت، بەڵام دوو توێژینەوەی نوێ پەیوەندیی نەخۆشییەکە بەو هۆکارانە پووچەڵدەکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی USA Today، ئەو دوو توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری Nature  بڵاوکراونەتەوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە رەنگە بۆهێڵەکان هۆکاری شێرپەنجە روونبککاتەوە.

بەزۆری نێرەکان یەک کرۆمۆسۆمی Y و یەک کرۆمۆسۆمی X یان هەیە، لە کاتێکدا مێینەکان دوو کرۆمۆسۆمی X یان هەیە، بەڵام لەگەڵ تەمەندا هەندێک لە خانەکانی نێر کرۆمۆسۆمی Y لەدەست دەدەن، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

بەهۆی کەمبوونەوەی کرۆمۆسۆمی Y لە خانەکانی خوێنیاندا، پیاوان زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و حاڵەتی دەمار و شێرپەنجە دەبن.

ئەو دوو لێکۆڵینەوەیە دەریانخست کە کەمکردنەوەی کرۆمۆسۆمی Y دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە و توانای سیستەمی بەرگریی لەش بۆ ناسینەوە و هێرشکردنە سەر وەرەمەکان لاواز دەکات.

بەهۆی ئەمەوە بۆ نموونە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە بۆ پیاو مەترسیدارترە وەک لە ژنان.

شێرپەنجەی میزەڵدان لە ئافرەتان بە گشتی مەترسیدارترە، بەڵام کاتێک پیاو تووشی شێرپەنجەی میزڵدان دەبێت بە کەمبوونەوەی کرۆمۆسۆمی Y، شێرپەنجەکە بە هەمان شێوەی لە ئافرەتاندا خراپە.

دەیڤید پەیج، زانای بایۆلۆجی لە پەیمانگای وایت هێد بۆ توێژینەوەی بایۆپزیشکی و پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس لە ئەمریکا، پێشوازی لە گۆڕانی توێژەران کرد بۆ گرنگیدانی زیاتر بە رۆڵی کرۆمۆسۆم لە شێرپەنجەدا.

ناوبراو ژیانی پیشەیی خۆی تەرخان کردووە بۆ گەڕان بەدوای ئەو ڕێگایانەی کە کرۆمۆسۆمی Y کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە “ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورە و گرنگە” لە توێژینەوە زانستییەکان لەسەر شێرپەنجە.

بابەتی پێشتر

رێگرییەكانی بەردەم سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە و خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share