لە سلێمانی كەسێك دەستگیركرا 20 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە

ڕاگەیاندنی ئەمنیی دەڵێت، چوار تیرۆریست و تۆمەتبارێك كە 20 ملیۆن دۆلاری نووسینگەكانی بردووە لە سلێمانی دەستگیركراون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، “دوای چڕكردنەوەی كاری هەواڵگری بۆ ڕاوەدونانی داواكراوان بە هەماهەنگیی ئاستبەرز لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، چوار تیرۆریستیان دەستگیركرد كە لە یاسا هەڵاتبوون و لە سلێمانی نیشتەجێبووبوون”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، “دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە بە هاوكاری و هەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی هەرێم بووە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كەسێكی تر لە سلێمانی دەستگیركراوە كە تۆمەتبارە بە فێڵكردن و فریودانی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە چەندین پارێزگا و 20 ملیۆن دۆلاری لێبردوون، دواتر لە یاسا هەڵاتووە و لە سلێمانی خۆی حەشارداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئەو ژنەی لە شوقەکە خۆی فڕێدایە خوارەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ببوو بە دەمەقاڵێیان

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئافرەتێک بە ناوی (س.…
Total
0
Share