ئۆ گلۆبۆ: ئەنچیلۆتی و بەڕازیل ڕێککەوتن

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕێککەوتنی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل-دا کردووە و هاوینی داهاتوو دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی “ئۆ گلۆبۆ”ی بەڕازیلی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ڕێککەوتنی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید-دا کردووە، ڕاهێنەرەکە لە هاوینی 2024 و دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕاستەوخۆ پۆستی ڕاهێنەری “سێلیساو” وەردەگرێت.

بڕیارە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2023 (ئەم مانگە)، ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێزی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بەفەرمی گرێبەستی ئەنچیلۆتی ئاشکرابکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، زۆرینەی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە زانیارییەکانیان زانیوە، هاوڕان لەگەڵ دابینکردنی ئەنچیلۆتی بەتایبەت یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کە چەند ساڵێکە کار لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەدا دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو ئیسپانیا و کرواتیا کێبڕکێ بۆ سێیەم "نەیشن لیگ" دەکەن

بابەتی دواتر

پۆلیسی دارستان و ژینگە: بە مەبەست 10 دۆنم پوش و دەغلودان سووتێندراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share