تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی كۆتایی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 بڵاودەكاتەوە.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، یاسای بودجە گەیشتووەتە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق.
دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجەی بۆ ساڵانی 2023-2024 و 2025 پەسەندكرد.