سلێمانی.. لە شەڕ و تەقەكردندا 12 كەس برینداربوون

لە ئاكامی شەڕی دەستەویەخە و تەقەكردن لە سلێمانی 12 كەس برینداربوون، وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، 18 كەس دەستگیركراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەكی چوارباخ و نزیك كتێبخانەی گشتی لە سلێمانی شەڕ و تەقەكردن لەنێوان ژمارەیەك كەسدا روویدا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەڕەكە لەنێوان (قەرەج)ەكاندا روویداوە و بەهۆیەوە 12 كەس برینداربوون.

وتیشی، “لەلایەن هێزەكانمانەوە 18 كەس بەتۆمەتی رووداوەكە دەستگیركراون”.

هاوكات سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بریندارەكان لەلایەن تیمەكانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار گوازراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

جەلال شێخ ناجی: بۆ ئارامی و ئۆقرەیی و ژیانی خەڵک سڵ لە کەس ناكرێتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share