بە تۆمەتی ئەنجامدانی سحر و جادوو ژنێکی تەمەن 79 ساڵان دەستگیرکرا

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی تەمەن 79 ساڵانی بە تۆمەتی ئەنجامدانی سحر و جادوو راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌ و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هاوڵاتییانی‌ فریودابوو كاری‌ سیحرو جادویو‌ ئه‌نجامدابوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا و دوای‌ پشكنینی‌ ماڵی تۆمەتبار، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر نوشته‌دا”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمه‌تبار (ف، ج، ع) ته‌مه‌ن 79 ساڵ به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”‌.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەشوهەوا ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت

بابەتی دواتر

پێوەرەکانی جوانی لای خانمان چیین؟ گرنگیی ئەو پێوەرانە لە چیدایە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێریڤان ئەیوب ئازاددەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەینێ سێشەممە، ژنه‌ چالاکوان بێریڤان ئەیوب ئازادبكرێت. دوای 19 مانگ مانەوە لە زینداندا، بێریڤان ئەیوب…
Total
0
Share