روونكردنەوەی هاتوچۆی هەرێم لەبارەی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی مەلیكە

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا بڕیار نەدراوە بە پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی مەلیكە و بە تایبەت ئەوانەی دووبارە پشكنینیان بۆ كراوە و دەشڵێت، “پشكنین بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری مەلیكە ئەنجامنادرێت”.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 30ی 4ی ئەمساڵ دوا وادە بوو بۆ پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە جۆری مەلیكە بوون و پێشتر پشكنینیان بۆ كرابوو جارێكی دیكە پشكنینان بۆ كرایەوە و تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە نەدراوە.

راشیگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیكە كە لەو جۆرەن پشكنینیان بۆ ئەنجامنادرێت و تەنها پشكنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە كراوەتەوە كە پێشتر پشكنینیان بۆ كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share