یوسف ئەلكەلابی: بڵاوكردنەوەی بەیاننامە دۆخەكە ئاڵۆزدەكات

یوسف ئەلكەلابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “چاومان بە بەیاننامەكانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت و ئەو دەستەواژە و دەربڕینانەی تیایاندا هاتووە، مایەی داخ و پەژارەیەكی زۆرە و لە زۆربەیاندا خۆیان لە راستییەكان لاداوە”.

دەشڵێت، “پێشنیازكردنی ماددەكان لەلایەن زۆربەی ئەندامانی لیژنەی داراییەوە بووە و حزبی زۆر گرنگی هەرێم پشتگیرییان كردووە و بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامەكانی لیژنەكە بووە و ئەو كەسانەی كە ناڕازی بوون، تەنها دوو ئەندامی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان بوون، سەرەڕای ئەوەی كە پێشنیازەكە زامنی ناردنی پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها راستكردنەوەی كارەكانە بەجۆرێك كە گونجاوە لەگەڵ ئەو رێككەوتننامەیەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیداڵ كە ئێمە پشتگیریی و پشتیوانی ئەو رێككەوتنەین و كار بۆ سەرخستنی دەكەین”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم بەیاننامە ئیستیفزازییانە دوورن لە واقیعەوە، ئەگەریان هەیە ببنە مایەی ئاڵۆزكردنی دۆخەكە بە تایبەتی ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاوكرایەوە، وەك هەوڵێك بۆ راگرتنی كاری لیژنەكە بە پاساوی بێبنەما، لە رێگای خستنەڕووی بابەتی نا یاسایی و نا لۆژیكی، ئەمەش پشتگیریی دوژمنایەتی بێپاساو دەكات كە هەندێك ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری بۆ دەكەن و لێرەوە تەئكیددەكەینەوە لەوەی ئێمە بەردەوامدەبین لە رێگرتن لە هەر لایەنێك هەوڵی دواخستنی بودجە بدات و بیەوێت كاروباری حكومەت لە رووی خزمەتی خەڵك و شایستە داراییەكانیان دوابخات.

بابەتی پێشتر

250 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو تەرخانکرا

بابەتی دواتر

بكوژانی ئارام عاسی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share