ئاگركردنەوە لە دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕ و هەڕووتە قەدەغەكران

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگركردنەوە لە دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕ و هەڕووتە و دەباشان قەدەغەكران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بەمەبەستی پاراستنی دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕ و هەڕووتە و دەباشان لەهەر مەترسییەكی سووتان و ئاگركەوتنەوە، لیژنەی فریاگوزاریی خێرای سلێمانی بڕیاریدا كە ئاگركردنەوە بە هەموو شێوەیەك لەدارستانەكان و دەوروبەری قەدەغە بكرێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە گژوگیایەكی زۆر لەدارستانەكاندا گەشەیان كردووە و ئێستاش بەهۆی وشك بوونییەوە مەترسی ئاگركەوتنەوەی تێدا زۆرە”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە داواش لە هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و گەشتیاران دەكات كە “لە كاتی سەردانی سنووری دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕ و دەباشان و هەڕووتە بەهیچ شێوەیەك ئاگرنەكەنەوە، و هاوكاری و رێنمایی گەشتیارە عەرەب و بیانیەكان بكەن تا پابەندی ئەو بڕیارەبن، و هەمووان هاوكار بین لەپاراستنی ژینگەی شارەكەماندا”.

بابەتی پێشتر

كاتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دیاریكرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد بوو شكاندمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد…
زیاتر ببینە

لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یانی لێكردووە، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كیان…
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەی ناكاتە ئەوەی…
Total
0
Share