وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت و وەزیری كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كابینەی نۆیەمدا، هەزار و 928 مێگاوات كارەبا بە شێوازی ژینگەپارێزی بەرهەمدەهێنرێت و دەكاتە رێژەی لە 79%ی سەرجەم بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستاندا دەشڵێت،”تەنها لایەنی توركیا ماوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بداتەوە و كێشەكان بەرەوچارەسەربوون دەڕوات”.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ د. تۆركیلد بیوگ نێردەی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتییەكە لە هەولێر كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی دۆسیەی نەوت و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم تاوتوێكرا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایگەیاند، “سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەرەو چارەسەربوون دەڕوات كە تەنها لایەنی توركیا ماوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بداتەوە”.