پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەدات.
بەپێی ئەو بەرنامەی کارەی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات و لە بەشی یەکەمدا : خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر دەکرێت، دواتر دهنگ لهسهر داواكاری دهستلهكاركێشانهوهی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەدرێت، دواتریش دەنگ لەسەر بەئەندامبوونی پەرلەمانتارە نوێیەکان لە لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت”.
هەر بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، “خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە و پێشنیازە بڕیاری تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید دەکرێت”.