عەلی حەمە ساڵح لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئەگەری گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران و تەرخانکردنی پارە لە بودجەی عێراقدا بۆ ئەو مەبەستە رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن عێراقەوە تەرخان بەکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، “لە راپۆرتی لیژنەی دارایی بۆ پەسەندکردنی بودجەی عێراق، هیچ بڕە پارەیەک بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران تەرخاننەکراوە”

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “لەگەڵ ئەوەی داوای گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە داوایەکی زۆر رەوا بوو، بەڵام بە رێگای دروست کاری بۆ نەکرا زیاتر بۆ میدیا بوو”.

عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای دەکات کە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتی کۆتایی بۆ پەسەندکردنی بودجە پێشکەش بە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات و هیچ تەرخانکراوێکیان بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە جێگەنەکردووەتەوە تێێدا.

لە بودجەی عێراقدا مانگانە 885 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، پارەی پێویستیش بۆ مووچە 910 ملیار دینارە، بەو مانایەی 25 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و دەبێت حکومەتی هەرێم پڕیبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

بابەتی دواتر

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی:<br>یاسای هەڵبژاردن كەموكورتیی زۆرە و هەمواركردنەوەی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share