سودانی: هەردوو رووباری دیجلە و فورات مەترسییان لەسەرە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەت هەوڵدەدات دۆسیەی ئاو چارەسەربكات و هەردوو رووباری دیجلە و فورات مەترسییان لەسەرە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كار بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو دەكەین.

ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغداد رایگەیاند، حكومەت دۆسیەی ئاوی لەسەروی كارەكانییەوە داناوە و لەگەڵ ئەوەشدا سیاسەتی راست و زانستییانە بۆ دۆخی ئاو پەیڕەودەكات.

وتیشی، “بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی ئەو جوتیارانە دەكەین كە پابەند دەیبن بە پەیڕەوكردنی شێوازی ئاودێری پێشكەوتوو لەگەڵ ئەەشدا گۆرانكاری كەشوهەوا هۆكاری سەرەكین بۆ سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو لە عێراقدا.

لەبارەی كەمبوونەوەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هەردوو رووبارەكە مەترسییان لەسەرە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە گفتوگۆداین.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

كوڕی شەهیدێكی پارتی: بە جنێودان و سوكایەتی دەتوانیت پۆست و پایە بەدەستبهێنیت

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی بەنزینی 450 دینارییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share