هۆشداری لە خراپبوونی ئابووری جیهان دەدرێت

بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری لە خراپبوونی ئابووری جیهان بەتایبەت دەوڵەتە شەڕکەرەکان دەدات دەشڵێت، زەرەرمەندی ئەو دۆخە هەمووانن.

کریستالینا جۆرجیفا بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە وتارێکدا کە لە کۆڕبەندی برۆکسێل پێشکەشی کرد رایگەیاند، “لەدوای تێپەڕبوونی دەیەیەک بەسەر یەکخستنەوەی بلۆکەکانی جیهان، مەترسی ئەوە هەیە جیهان جارێکی دیکە بەسەر چەند بلۆکێکدا دابەشببێتەوە کە ئەوانیش دەوڵەتە شەڕکەرەکانی جیهان لەخۆیان دەگرن، ئەگەر ئەم سیناریۆیەش وابێت زیان بە هەموو جیهان دەگات بە وڵاتانی ئەوروپاشەوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەم دۆخەی تێیداین دۆخێکی مەترسیدارە، مەترسی دابەشبوونی ئابوور تا بێت لە زیادبووندایە”.

لە مانگی نیسانی رابردوو سندوقی دراوی جیهانی پێشبینی کردبوو گەشەی ئابووری لەمساڵدا بە رێژەی %2.8 دابەزێت، بۆ ساڵی داهاتووش رێژەکە بۆ %4 زیادببێت.

 

بابەتی پێشتر

تێکڕای لەدایکبوون لە عێراقدا چەندە؟

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share