هۆشداری لە کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دەدرێت

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق لە مانگی رابردوودا 262هەزار بەرمیل بەراورد بە مانگی ئازار کەمیکردووە کە ئەمەش کەمترە لەو ئاستەی رێکخراوی ئۆپیک دیاریکردووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، “بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق نیو ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە، کە ئەمەش کەمترە لەو ئاستەی رێکخراوی ئۆپیک دایناوە، ئەگەر بەم شێوەیەش بەردەوام بێط کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری عێراق جێدەهڵێت، رێکخراوی ئۆپیکیش دەبێت ئەو کەمبوونەوەیە لە رێگەی دەوڵەتانی دیکەوە قەرەبوو بکاتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی رابردوودا پەیوەندی بەو بڕیارە دادوەرییەوە هەبوو کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە رێگەی تورکیاوە قەدەغەکردبوو بەبێ رەزامەندی حکومەتی مەرکەزی، بەو هۆیەشەوە رۆژانە هەناردەکردنی 450 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی کەمیکردووە”.

رۆیتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئازار بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق 262هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

 

بابەتی پێشتر

شاندێکی ئێران سەبارەت بە خوێندکارانی عێراق لەو وڵاتە سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share