شرۆڤەكارێك: ئەم دۆخە تا سەر نابێت و جامی تووڕەیی هاوڵاتییان پڕبووە

شرۆڤەكارێكی دۆخی هەرێم دەڵێت، سەرتاشین و لێدان و سووکایەتیپێكردن، ئەو دیاردانەن كە لە هەولێر رۆژ بە رۆژ لە برەودان و پارتی و دەست و پێوەندەكانیان بۆ شكاندنی شكۆی هاوڵاتییان پەیڕەویان دەكەن.

پشتیوان كوردی شرۆڤەكاری سیاسی دەڵێت، “ناوچەكانی هەولێر و بادینان لەژێر زەبر و ستەمی پارتیدا گەیشتوون بە دۆخێك، سەرتاشین، لێدان و سووکایەتیكردن بە هاوڵاتییان، میدیاكاران، چالاكوانان، مامۆستایان و تەنانەت پارێزەران بوونەتە دیاردە و ئەم دیاردەیە رۆژ بە رۆژ برەوی زیاتری پێدەدرێت، ئامانجیش لێی شكاندنی شكۆی مرۆڤە بۆ ئەوەی هەرچی بەسەردا هێنرا قایل ببێت و دەنگی ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت”.

ئەو شرۆڤەكارە لە گفتوگۆیەكی كراوەدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی پرسی ئازادیی بیروڕا و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان لە هەولێر وتی، “هەوڵە سەركوتكارییەكان ناتوانن بەردەوام ببن، چەندێك درێژە بكێشن دواجار كۆتاییان پێدێت، چونكە شكۆی هاوڵاتییان زۆر لەوە گەورەترە، كە پارتی و دەست و پێوەندەكانیان بتوانن بیشكێنن و بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخە تا سەر نابێت و جامی تووڕەیی هاوڵاتییان پڕبووە و لە لێواری لێڕژاندایە”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر هێرش کرایەسەر تیمێکی رۆژنامەوانی

بابەتی دواتر

دیزاینەری دراو و رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراق کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

20 هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی 20 هەلی دامەزراندن بۆ فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی پێنجوێن…
Total
0
Share