بەیانیی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەختیار محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتای هایلۆکس بووە.
بەپێی وتەی بەختیار محەمەد، بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لەسەر رێگای نێوان سلێمانی – عەربەت وەرگەڕاوە.
لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون.