كازمی “17%”ی بەرنامە حكومییەكەی جێبەجێكردووە

لە ڕاپۆرتێكدا لیژنەی چاودێریی كاروبارەكانی حكومەتی عێراق ئاشكرایكردووە، حكومەتەكەی كازمی تەنها 17%ی بەرنامە حكومییەكەی جێبەجێكردووە.

لیژنەی چاودێریی كاروبارەكانی حكومەت لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕێژەی جێبەجێكردنی بەرنامە وەزارییەكانی حكومەتی عێراق بۆ وەزری 7/5/2020 تا 7/11/2020 بریتییە لە (17.541%)”.

لەو ڕاپۆرتەدا كە واژووی 17ی كانونی لەسەرە و ئەمڕۆ 19ی كانون بڵاوكراوەتەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو، “بە ڕێژەی 82.456% حكومەتی عێراقی بەرنامەی خۆی جێبەجێ نەكردووە”.

ئەو لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق كە هەڵسەنگاندن بۆ كاروبارەكانی حكومەت دەكات ئەوەشی ئاشكراكردووە، “حكومەتی عێراق بەرنامە وەزارییەكەی خۆی كە ئامانجەكان و پرۆژە و كاتەكانی جێبەجێكردنی لەخۆ دەگرێت بۆ پەرلەمانی نەناردووە، هەروەها ڕاپۆرتی جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەشی بە هەمانشێوە نەناردووە كە ئەوەش پێچەوانەی یاسایە”.

ڕاپۆرتی لیژنەكە..

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ مەدرید 3-1 ئیڵچی

بابەتی دواتر

هەدەپە داوادەكات پەرلەمانتارێكی پارتی دەسەڵاتدار داوای لێبوردن بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share