وێنە.. لە گەرمیان دەستگیرا بەسەر چوار تۆن رۆنی خراپبوودا

333 سەتڵ رۆن کە بڕەکەی چوار تۆن بووە، بەهۆی خراپبوون و نەشیاوییەوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردەوە، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 333 سەتڵ رۆنی بەستوودا کە دەکاتە چوار تۆن رۆن.

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاندووە، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو رۆنە خراپبوونی بووە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و بەکارهێنان.

ئاماژە بەوەکراوە، لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە ئەو بڕە رۆنە لەناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

هەوڵی بەقاچاخبردنی 5 ملیۆن دۆلار شكستیهێنا

بابەتی دواتر

نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک چییە؟ چۆن دەزانیت تووشی بوویت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share