ئازادكراوانی بادینان: لە پرسی دەستگیركردنی چالاكواناندا پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە بكرێت

نوێنەرانی ئازادكراوانی بادینان لەسەر پرسی دەستگیركردنی چالاكواناندا روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و داوا دەكەن بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەدا بكرێت.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، پێویستە بابەتی دەستگیركردنی چالاكوانانی بادینان تێكەڵ بە بابەت و ئامانجی كەسی نەكرێن و بەرپرسیارانە و هەستیارانە بەرامبەر ئەم كەیسە مێژووییە مامەڵە بكرێت، چونكە ئەو رووداوە ئاشكراكردنی رووی راستەقینەی ئەم دەسەڵاتە ستەمكارە دەردەخات كە بە دیاریكراوی لە ماوەی 32 ساڵی رابردووی حوكمڕانیی كوردیدا لە باشوور گرتن و ڕفاندنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان تاكە دۆسیەیە بۆ ماوەی نزیكەی سێ ساڵە بە زیندوویی ماوەتەوە و كۆدەنگییەكی لە زاخۆ تا خانەقین لەسەرە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رەوەندی كوردی و سەرجەم چین و توێژەكان لەسەر ئەو پرسە هاوڕان كە پشتگیری ئەم كەیسە بەرز دەنرخێنین، لە ھەمانكاتدا جەخت لەسەر سەربەخۆیی دۆسیەكە دەكەینەوە و بۆیە زۆر گرنگە وەك دەسكەوتێكی مێژوویی ئەم رێبازە بپارێزرێت و لە خەون و خەیاڵ و ئارەزووی كەسی و نەزۆكی بە دوور ڕابگیرێت.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: كۆستی ئەنفال زۆر گەورەیە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share