لە ئەمریكاوە بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكرێت

 سیناتۆری دیاری ئەمریكا بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەكات و داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكات.

كریس ڤان هۆڵن كە سیناتۆری دیاری ئەمریكایە باس لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكات و دەڵێت، هێرشەكە ژیانی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكی و هێزەكانی سوریای دیموكرات و بەتایبەت جەنەڕال مەزڵوم عەبدی خستۆتە مەترسییەوە.

راشیدەگەیەنێت، ئەمە قابیلی قبووڵكردن نییە و ڤان هۆڵن، مەزڵوم كۆبانێ بە هاوپەیمانێكی ستراتیژی و گرنگی ئەمریكا لە شەڕی دژی داعشدا لە قەڵەمدەدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە شێوەی داخراو ئەنجامدەدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ” لەمەودوا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێم پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا…
Total
0
Share