رێكخەری گردبوونەوەیەك و ژمارەیەك رۆژنامەنووس لە هەولێر دەستگیركران

رێكخەری گردبوونەوەیەك كە بڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر “دژ بە ئەو کارە ناڕەوشتیانەی لە گوندی لوبنانی” هەن ئەنجام بدرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شارەكەوە دەستگیركرا.

بڕیاربوو كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەك لە بەردەم پڕۆژەی (گوندی لوبنانی) لە هەولێر ئەنجامبدرێت.

لە راگەیەندراوی گردبوونەوەكەدا هاتووە، وەک ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاوازەکانی شاری هەولێر بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی دەخوێنینەوە لەبارەی “ئەو کارە ناڕەوشتیانەی کە لە گوندی لوبنانی شاری هەولێر ئەنجام دەدرێن”.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، بەر لە وادەی دیاریكراو، ژمارەیەكی زۆری هێزە ئەمنییە جیاجیاكان گەیشتە بەردەم پڕۆژەكە و كۆچەر عەلی مەنتك-ی رۆژنامەنووس و رێكخەری گردبوونەوەكەیان دەستگیركرد، دواتریش پەیامنێر و وێنەگری ژمارەیەك لە میدیاكان لەلایەن هێزەكانەوە دەستگیركران.

ئەوەشی وت، تائێستا هێزە ئەمنییەكان لەوێ ماون و بە چڕی بڵاوەیانپێكراوە، بەمەبەستی رێگری لەهەر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەك.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەڵسوكەوت و ئەو كارانەی لە پڕۆژەكەدا دەكرێن، بووەتە مایەی ناڕەزایی و نیگەرانی بەشێكی بەرچاو لە دانیشتووانی شارەكە.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی لەسەر هێرشەکەی سلێمانی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: گەر ئەم هێرشانەی تورکیا دووبارە ببنەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share