ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەركی یەكێتییە هەڵەی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان چاكبكاتەوە و لەمەودوا سۆمۆ دەبێتە مەرجەعی دۆسیەی نەوتی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
راشیگەیاند، ئەوەی سەرۆك بافڵ لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان وتوویەتی سیاسەتی یەكێتییە و پێویستە پێداچوونەوە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا بكرێت.
وتیشی، “سیاسەتی یەكێتی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستاندایە”.