بانكی ناوەندیی عێراق هۆكارەكانی دابەزاندنی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئاشكرادەكات و هاوكات بەڵێنێكیش بە هاوڵاتییان دەدات.
عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا قۆناغ بە قۆناغ هەنگاو و رێوشوێنەكانی تایبەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستنیشانكراون و بەو هەنگاوانەش جیاوازی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕەكان نامێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر بانكی ناوەندی لەگەڵ یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ژمارەیەك لە بازرگانان كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، جگەلەوەش لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە كە ئەوەش وایكردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزین بەخۆوە ببینێت.