لە پێشانگەی Watches and Wonders ی تایبەت بە کاتژمێر و خشڵە تایبەتەکان کاتژمێرێک نمایشکراوە کە نرخەکەی لە نرخی فڕۆکەی تایبەت یان ڤێلایەکی ناوازە گرانترە.
لە پێشانگەی Watches and Wonders کاتژمێرێک لە جۆری Billionaire Timeless Treasure ی تایبەت بە کۆمپانیای Jacob&Co نمایشکرا کە دروستکردنی سێ ساڵی پێچووە و نرخەکەی 20 ملیۆن دۆلارە.
کاتژمێرەکە بە 425 پارچە ئەڵماسی رەنگ زەردی ناوازە رازێندراوەتەوە کە کێشیان 216 قیراتە، کۆی گشتی کێشەکەشئ 880 قیراتە، جگە لە ژمارەیەک بەردی گرانبەهای رەنگ سەوز.
وتەبێژی کۆمپانیاکە دەڵێت، “گرنگی کاتژمێرەکە لەو ئەڵماسە رەنگ زەردەدایە کە لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە، چونکە ئەڵماسێکی دەگمەنە، چەندین هەفتە لە کارکردن وەستاوین تێیدا بەهۆی ئەوەی ئەڵماسەکەمان لێبڕاوە و دەستمان نەکەوتووەتەوە”.