قوباد تاڵەبانی: لە مانگی رەمەزاندا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگرین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “لەم مانگەدا پیرۆزەدا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگرین.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، هاتنی مانگی رەمەزان لە گشت موسڵمانانی دونیا بە گشتی و كوردستان بە تایبەت پیرۆزدەكەم و لەم مانگە پیرۆزەدا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگرین بۆ سەرجەم كایەكانی تری ژیان.

لە پەیامەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، دەسپێكی ئەم مانگە بە دەرفەت دەزانم بۆ جەختكردنەوە لە ئەركی حكومەت بە چاودێریكردنی نرخی كاڵا و بازاڕەكان و تەندروستیی خۆراك، لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان، بە هیواین ئەم رەمەزانە لە كەشێكی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و تەبایی دا بگەڕێتەوە بۆ كوردستان.

بابەتی پێشتر

پزیشکەکانی بەرشلۆنە لە بارەی پێدری و دێمبیلی-یەوە هۆشداری دەدەن

بابەتی دواتر

دوو راوچییەكەی دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share