راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئەم دوو وێنەیەی بڵاویكردووەتەوە و هۆشداری بە دایكان و باوكان دەدات كە بە هەموو شێوەیەك ئاگاداری منداڵەكانیان بن یاری بە چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە نەكەن و دواجار مەترسی لەسەر خۆی و منداڵانی دەوروبەری دروستدەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو منداڵێك بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا هێنراوە كە بەداخەوە لەلایەن برایەكی بچووكی لە كاتی یاریكردندا چەقۆیەك بەر سەری كەوتبوو كە خۆشبەختانە پزیشكەكان توانیان نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامبدەن و ژیانی لە مەترسی رزگاربكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاگاداری منداڵەكانتان بن بە هیچ شێوەیەك نەهێڵن منداڵەكانتان یاری بە چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە و ئەم ئامێرانەی كە دەبنە هۆی نانەوەی كارەساتی لەم شێوەیە.