بەرهەم ساڵح: رووخانی رژێمی سەدام گەورەترین دەستکەوتی سەدە بوو

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق رایگەیاند، رووخاندنی رژێمی سەدام لە ساڵی 2003 گەورەترین دەستکەوتی سەدە بوو، دەبێت ئەو دەستکەوتانەمان لەبەرچاو بێت کە لەدوای ئەو پرۆسەیەوە بەدەستمانهێناون.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە وتاری دەستپێکردنی دیداری سلێمانی رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە کاتێکدا لێرە کۆبووینەتەوە 20 ساڵ بەسەر رووخاندنی رژێمی پێشووی سەدام تێدەپەڕێت، کە ئەمە گەورەترین دەستکەوتی سەدە بوو، لە دوای ئەو رووداوە گرنگە تا ئەمڕۆ شەش حکومەت بە ئاشتیانە لەعێراق گۆڕاون، ئەمڕۆ سەرۆکی بەشێك لە حکومەتەکان لێرەن نابێت ئەم دەستکەوتانە لەبەرچاومان لابەین”.

وتیشی، ” هیوادارم ئەم دوو رۆژەی دیداری سلێمانی، دەرفەتێک بێت بۆ باسکردن و بەدواداچوونی کۆمەڵێک لەو پرسانەی رووبەڕووی وڵاتەکەمان و چاوەڕوانی خەڵکی ئەم نیشتمانە دەبنەوە، دڵنیام لەکەشوهەوایەکی ئازادی دڵسۆزانە، ئەم پرس و باسانە دەکرێن و دەخرێنە خزمەتکردنی کۆی تێگەیشتن لەدۆخی کوردستان و هەم عێراق و ناوچەکە و هەوڵدان بۆ سازدانی توانا و ووزەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک”.

باسیلەوەشکرد، ” گرنگە لەم دەرفەتەدا ئاوڕێک لە 20 ساڵی رابردوو بدەینەوە، ئەو ئامانجانەی پێیگەیشتووین، دەرفەتەکە بقۆزینەوە بۆ ئەو ئامانجانەی هاوڵاتییانمان چاوەڕوانی دەکەن”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم کاتی بارانبارینی راگەیاند

بابەتی دواتر

دەنگی دوو تەقینەوە لە هەولێر بیستران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە…
Total
0
Share