“بودجەی 2021 كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەردەكات”

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بودجەی ساڵی داهاتوو كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند و داخوازییەكانی دیكە چارەسەردەكات.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بەمنزیكانە دەبێت.

وتیشی، “بودجەی 2021 چارەسەری كیشەكانی نێوان ناوەند و هەرێم و داخوازییەكانی دیكە دەكات”.

نازم ئەوەشی خستەڕوو كە حكومەتی هەرێم پابەندی نیشانداوە بە یاسای قەرز و ئاماژەی بەوەشكرد، یاساكە دەبێتە ئەو بنەمایەی كە سەرجەم ڕێككەوتنەكانی دیكەی لەسەر ئەنجامدەدرێت.

ماوەی هەفتەیەكە شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لە بەغدادە بەمەبەستی ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی كۆتایی ئەمساڵ و پرۆژەی بودجەی ساڵی داهاتوو.

لەدوایین لێدوانیدا شەوی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد وتی، “داوا لە هەموو لایەک دەکەین سەبریان هەبێت، ئێمە لێرەین بۆ وەرگرتنی مافی هەرێمی کوردستان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دڵنیام دەگەینە ئەنجامێکی سەرکەوتوو”.

قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان دەنگۆی شكستهێنانی گفتوگۆكانیشی ڕەتكردەوە و وتی، گفتوگۆكانیان بەردەوام دەبێت تاوەکو بگەنە ئەنجامێک.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەین داهاتی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان ڕادەست بكەین.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی وهان دادگایی دەكرێت

بابەتی دواتر

"نۆ کەسی لەڕێگەی تویتەرەوە کوشت".. سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسیی بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبنییەكان شەپۆلێكی بارانبارين چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share