لە شەوی 8ی مارسدا دوو پزیشك ژیانی دایكێك و دوو كۆرپەكەی لە مەرگ رزگاردەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شەوی 8ی مارس-دا دوو پزیشك لە قەزای پێنجوێن ژیانی دایكێك و دوو كۆرپەكەی لە مەرگ رزگاردەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درەنگانێكی شەوی 8/7 ی مارس 2023 كاتژمێر 2ی شەو لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن دایكێك كە دووگیان بوو بە منداڵی دووانە بەهۆی بەردانی پێشوەختەی وێڵاشەوە ژیانی خۆی و منداڵەكانی بە تەواوی كەوتە مەترسییەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خۆی و منداڵەكانی كەوتنە باری بێهۆشی تەواوەوە، بەڵام زۆر بەزوویی لەلایەن دكتۆرە میدیا ڕەئووف پزیشكی پسپۆڕیی ژنان و منداڵبوون و دكتۆرە (نەشمیل فازڵ) پزیشكی بێهۆشكار و ستافی نەشتەرگەری لەو درەنگانەی شەودا توانرا ژیان بۆ دایكەكە و دوو كۆرپەكە بگەڕێنرێتەوە ئەمە لەكاتێكدا تەمەنی كۆرپەكان 35 هەفتەبووە و باری تەندروستییان زۆر ناجێگیربووە.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە تونێلی پێشڕەو روویدا

بابەتی دواتر

كارمەندێكی هاتوچۆ 3 ملیۆن دیناری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتییەوە.. دەنگدەران لە پیلانێكی مەترسیدار ئاگاداردەكرێنەوە

مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگدەران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی چەواشەكاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێكۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە…
Total
0
Share