ئەمریکا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار غەرامەی کۆمپانیای ئێریکسۆن دەکات بەهۆی گەندەڵییەکانی لە عێراق

گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سویدی ئێریکسۆن ڕایگەیاندووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەیەکی گەندەڵی لە عێراق، بڕی 206.7 ملیۆن دۆلار غەرامە دەداتە دادگای ئەمریکا.

گروپەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ئێریکسۆن بڕی 206.728.848 دۆلار غەرامە دەدات”، روونیشیکردووەتەوە، ئەم یەکلاییکردنەوەیە درێژەی ڕێککەوتنێکە کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2019دا ئەنجامدراوە، بەپێی ئەو رێککەوتنە یەک ملیار دۆلاری داوە بە دەسەڵاتی دادوەریی ئەمریکا بۆ ئەوەی دۆسیەکە رابگرێت سەبارەت بە لێپێچینەوە لە لە دۆسیەکانی گەندەڵی لە پێنج وڵاتی دیکە، ئەوانیش جیبۆتی، چین، ڤێتنام، ئەندەنوسیا و کوەیت.

لای خۆیەوە وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاند، کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێریکسۆن دوای ئەنجامدانی رێککەوتنی دواخراوی ساڵی 2019 بۆ یەکلاییکردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی چەندین ساڵ تۆمەتی گەندەڵی لە چین، ڤێتنام و جیبۆتی، تا ئێستا بە تەواوی چالاکییەکانی ئاشکرا نەکردووە .

بەپێی رێککەوتنی دواخستنی لێکۆڵینەوەکە، وەزارەتی داد رەزامەندیی دەربڕی لەسەر دواخستنی لێپێچینەوە لە کۆمپانیای ئێریکسۆن بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەگەر غەرامەیەکی دیاریکراو بدات و “کۆنتڕۆڵی توندی ناوخۆیی” جێبەجێ بکات، پابەند بێت بە یاساکانی ئەمریکا و هاوکاری تەواو بکات لە هەر لێکۆڵینەوەیەکی بەردەوامدا.

وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێریکسۆن بە پێشێلکردنی مەرجەکانی رێککەوتننامەی پەیوەست بە هاریکاری و ئاشکراکردن، رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە”.

وەزارەتی داد رایگەیاندووە، کۆمپانیاکە پێویستە ماوەی چاودێری و لێکۆڵینەوە تا مانگی حوزەیرانی 2024 بەسەر ببات، هەروەها رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ساڵێک بۆ چاودێرییەکی سەربەخۆ بۆ پابەندبوون.

بە ئاماژە بەوەشکراوە کە پێشتر کۆمپانیای ئێریکسۆن کۆی گشتیی غەرامەی تاوانکاری زیاتر لە 520 ملیۆن دۆلاری داوە و رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر راسپاردنی چاودێریی سەربەخۆی پابەندبوون بۆ ماوەی سێ ساڵ.

بابەتی پێشتر

سوپای توركیا لە سنووری برادۆست تەقە لە گوندنشینان دەكات

بابەتی دواتر

تەقینی بۆیلەر لە پڕۆژەیەكی هەولێر زیانی گیانی و ماددی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوتی هەرێم لەجیاتی زیان سوود بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی…
Total
0
Share