لە سلێمانی نرخی غاز و بەنزین دادەبەزێت

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە وێستگەکانی شارەکە دەستپێدەکات.

بەهمەن قادر رایگەیاند، نرخی نەوتی سپی 50 دینار دادەبەزێت، نرخی بەنزین و غازیش 25 دینار کەمدەبێتەوە لە سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی لە شاری سلێمانی.

نرخەکان لە شاری سلێمانی بەمشێوەیەی لێدێت، یەک لیتر نەوتی سپی بە 1000 دینار دەبێت کە پێشتر 1050 دینار بووە، لیترێک بەنزین لە 1000 دینارەوە بۆ 975 دینار، لیترێک غازی سروشتی شل لە 675 بۆ 650 دینار دادەبەزێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە هەفتەی رابردوودا نرخی غاز لە شاری سلێمانی بەرزبووە و وتەبێژی بەنزینخانەکانیش رایگەیاند، هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی خواستە لەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
Total
0
Share