هەڵمەتی یەک ملیۆنی نەمام رواندن گەیشتە سنورى ناحیەى خدران

هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان گەیشتە سنورى ناحیەى خدران.

هاوکار جەلال بەرێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، “قۆناغێکی تری هەڵمەتی رواندنی یەک ملیۆن نەماممان دەستپێکردەوە و لەم هەنگاوەشدا گرنگیماندا بە زیادکردنی رووبەرى دارستانەکانی ناو پرۆژەى دارستانی خدران وبەم جۆرەش پەیامی سەرۆک بافڵ مان گەیاندە سنورەکە بۆ گرنگیدان بەدارستانەکان و خزمەتکردن بەژینگە”.

وتیشی، “دواى بەسەرکەوتویی بەرێوەبردنی کارەکانمان لە سنووری (ئەزمڕ، خەلەکان، قەرەداغ، چەناخچیان، قەرەهەنجیر، بانی مەقان) و روواندنی دەیان هەزار نەمام، لە قۆناغێکی تردا تیمەکانمان دەستیانکردووەتەوە بە کارکردن لە سنورى چەند پرۆژەیەکی  دارستانیدا کە لەرۆژانی ئایندەدا نەمام رواندن تێیاندا دەستپێدەکات وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ رووبەرووبونەوەى گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاراستنی کوردستان لە کاریگەرییەکانیی”.

هاوکات بەرهەم ئەحمەد لێپرسراوی پرۆژەى دارستانی خدران ئاماژەی بەوە کرد، “ئەمڕۆ دەستمانکرد بەئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی هەڵمەتی رواندنی نەمام لە سنوورى پرۆژەکەماندا کە بە هۆیەوە رووبەرى دارستانەکان بەرفراوانتر دەبێت و سەوزایی زیاتر لەنێو پرۆژەکەدا رەنگ دەداتەوە، بەمەش سەربارى بەجێگەیاندنی ئەرکێکی مرۆیی ژینگەیی، زامنی دابینکردنی هەلی کار دەکات بۆ گەنجانی بێکارى سنوورەکە”.

بابەتی پێشتر

راستیی ڤیدیۆی شەقبوونی زەوی لە دوای بومەلەرزەکەی تورکیاوە

بابەتی دواتر

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر 29 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاره‌باى چاڤى لاند به‌ته‌واوى بڕدرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى كاره‌باى چاڤى لاندى به‌ته‌واوى بڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا قه‌رزه‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كاره‌باى سلێمانییه‌وه‌…
Total
0
Share