عێراق تا چوار ساڵی دیکە ناتوانێت گازی پێویست بەرهەمبهێنێت

پسپۆڕانی نەوت باس لەوەدەکەن، عێراق پێویستی بە چوار ساڵ هەیە بۆ گەیشتن بە وەبەرهێنانی گونجاوی گاز و سود وەرگرتن لێی لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا.

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، عەلا حەیدەری بۆ رژنامەی سەباح رایگەیاندووە، عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی غازی شل بۆ هەر وڵاتێک کە رێککەوتنی ئابووری لەگەڵدا هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەیلێک هەیە بۆ بەکارهێنانی گاز وەک جێگرەوەی نەوت، جا چ لە کۆمپلێکسەکانی نیشتەجێبوونی مۆدێرن، ئۆتۆمبێل، فڕن، یان کێڵگەکانی دیکە، بەو پێیەی ژینگەدۆستە.

لەلایەکی ترەوە شارەزای بواری نەوت، فورات موسەوی بە ڕۆژنامەکەی وتووە، گازی سروشتی لە وڵاتدا دابەشکراوە بەسەر لەیەنی پەیوەندیداردا، کە لەسەدا 70ی کۆی گازەکە پێکدەهێنێت و ئەو گازەی ئازادە دەکاتە لەسەدا 30، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆی بەرهەمی ئێستای گاز دەگاتە سێ هەزار ملیۆن پێ سێجا.

ئاماژەی بەوەدا کە بەرهەمهێنانی ئێستای غاز نزیکەی 1600 ملیۆن پێ سێجایە و 1400 ملیۆن پێی سێجای دیکەش هێشتا دەسوتێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆژە هەیە بۆ وەبەرهێنانی گاز لە ناسریە و میسان کە دەتوانرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنان زیاد بکرێت.

هێمای بۆ ئەوەش کرد کە عێراق پێویستی بە 5 هەزار ملیۆن پێ سێجا گاز هەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی خۆبژێوی، بۆ ئەمەش پێویستی بە چوار ساڵ هەیە تا بگاتە ئەو ئاستەی بەهەمهێنان.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی بڕینەوەی 30 درەخت دوو کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کەسێک دەستگیرکرا بە بیانووی ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share