(ڤیدیۆ) یوڤێ لە سپیزیای بردەوە و بەرەوسەر هەنگاو دەنێت

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (23)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سپیزیا تۆمارکرد.

یانەی سپیزیا له‌ یاریگای “ئالبێرتۆ پیکۆ” میوانداریی یوڤانتۆسی کرد، “لاڤیکیا سنیۆرا” توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی یوڤێ له‌ خوله‌کەکانی 32، 66 له‌لایه‌ن مۆیس کەین و ئەنخێل دی ماریا-وە‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی “خانمە پیرەکە” ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (32) و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سپیزیا به‌ (19) خاڵه‌وه‌ چووە‌ پله‌ی (17)‌.

بابەتی پێشتر

سالێرنیتانا 0-2 لازیۆ

بابەتی دواتر

ڕایۆ ڤایکانۆ 1-1 ئیشبیلیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share