دیارترین خاڵەكانی رێككەوتن و هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا ئاشكراكران

عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان سووربوون لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ستراتیژییەكان لەپێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لە سەقامگیریی هەرێمایەتی دووپاتدەكەنەوە، وەك ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەپاش دیدارێكی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات بڵاویكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆبوونەوەكە بە یەكەم كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان كەرتەكانی گشتی و تایبەت دادەنرێت بۆ جەختكردنەوە لەسەر هەماهەنگیی ئابوری، پەرەپێدانی كەرتی وزە و گۆڕانی ئاووهەوا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ هاوبەشیی ستراتیژی لە چێوەی رێككەوتنی چێوەی ستراتیژی.

شاندی عێراق نوێنەرانی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران، بانكی ناوەندی، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی نەوت، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی كارەبا، نوسینگەی سەرۆك وەزیران، نێردەی ئاووهەوا و حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەخۆدەگرت.

شاندی ئەمریكاش جگە لە وەزیری دەرەوە، جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، جۆن كێری نێردەی سەرۆكایەتیی تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا، ئەدییمۆ جێرگی وەزیری گەنجینە، هۆكستین رێكخەری تایبەتی سەرۆكایەتی بۆ وزەی جیهانی و ژێرخان، ریچارد نیڤیۆ رێكخەری ریشەكێشكردنی گەندەڵیی جیهانی، بریت مەكگۆرك رێكخەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرت، جگە لە گەورە بەرپرسانی وەزارەتەكانی دەرەوە، گەنجینە، وزە و بازرگانی.

هەردوولا تاوتوێی ئەو ئالنگارییانەیان كرد كە رووبەڕووی ئابوریی عێراق دەبێتەوە، لەوانەش بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەپێی راگەیەندراوەكە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشوازی لە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق كردووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی ئابوری و چاكسازی لە سیاسەتی نەختینە، نوێكردنەوەی سیستمی دارایی و بانكی، ریشەكێشكردنی گەندەڵی، رێگری لە یاریكردن بە سیستمی دارایی- ئەمەش ئەو رێوشوێنانەن كە هاریكاردەبن لە پەرەپێدانی بنەما ئابورییەكانی عێراق، لەوانەش پەرەپێدانی بازاڕی دارایی و بازاڕی دراوەكان.

هەردوولا بڕیاریاندا درێژە بە پێكەوە كاركردن بدەن لەپێناو نوێكردنەوەی سیستمی دارایی عێراق لەپێناو باشكردنی دۆخی گەلی عێراق.

دیارترین خاڵە تاوتوێكراوەكانی دیكە و رێككەوتنەكان لەسەری:

وزە:
– خێراكردنی هەوڵەكان بۆ رێگری لە سووتاندنی غاز، نوێكردنەوەی ژێرخانی دابەشكردنی غازی سروشتی و سنووردانان بۆ دزەكردنی میسان، بەستنەوەی كارەبای عێراق بە وڵاتانی هەرێمایەتی، نوێكردنەوەی ژێرخانی كارەبا و دۆزینەوەی هەلی وزەی نوێبووەوە.

ئاو:
– ویلایەتە یەكگرتووەكان بەڵێنی بە عێراق دا بۆ كاندیدكردنی شارەزایانی بەڕێوەبردنی ئاوی وڵاتەكە بۆ بەشداریكردن لە بەرنامەی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ سەركردە ئەمریكییەكانی بوارەكە.

سیاسەت:
– ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشوازی لە پەرەسەندنە ئەرێنییەكانی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، لەگەڵ ئەو وتووێژانەی دەربارەی بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2023 و یاسای نەوت و غاز لەئارادایە.

بابەتی پێشتر

ئاسایش باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لویس ساكۆ گەڕایەوە بەغداد

پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان پاش ماوەیەك لە جێهێشتنی، گەڕایەوە بەغداد. كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای…
Total
0
Share