وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانی وەزارەت بەردەوامن لە كاركردن بۆ راماڵینی بەفر و پاككردنەوەی رێگاوبانەكان لە ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتە تێیدا هاتووە، لەو چوارچێوەیەشدا تیمەكانی پاككردنەوە و ڕاماڵینی بەفر لە سنووری پارێزگای دهۆك لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكردن و پاراستنی رێگاوبانی دهۆك بۆ كارئاسانیی هاتوچۆی هاوڵاتییان سەرجەم ئەو رێگایانەیان پاكردەوە كە بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتییان دروستكردبوو لەوانە:-
رێگای سەرنگ – ئامێدی
رێگای سەرسنگ – سیارتیكا
رێگای ئامێدی – سەرگەلێ
رێگای ئاشەوا -بامەرنێ -نەوزێ
رێگای ئینشكێ – بامەرنێ
رێگای كانیا سنجێ – بەرێ سیلێ
رێگای باگێرا سیارتیكا – سەرسنگ
رێگای سیارتیكا -چەمانكێ
رێگای چیای گارە
رێگای دووڕیانی كانی بەلاڤا – دووڕیانی باتیفا
رێگای بریفكا – دیهێ