بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق بۆ جاری سێیەم بەشە نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت و بڕی نەوتەكە 50 لیترە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، لەسەرەتای وەرزی زستاندا یەكەم بەشە نەوت كە حكومەتی عێراق دابەشیكرد بڕی 100لیتربوو و لە بەشە نەوتی دووەمیشدا بڕی 100لیتری دیكە دابەشكرا.
راشیگەیاند، “لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە بە كۆبۆنی ژمارە حەوت بڕی 50 لیتر نەوتی دیكە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت”.