ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە كابینەی بەنزینخانەیەك لەسەر رێگای سلێمانی- عەربەت كەوتەوە و بە هەوڵی تیمەكانمان ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا”.

راشیگەیاند، ” لە كەمترین ماوەدا تیمەكانمان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەنراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی رۆشنبیری: ئاهەنگەكانی ڤالانتاین رادەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share