بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەكەینەوە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای (هەولێر-پیرمام) لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و زۆر پێویست نەبێت رێگاكە بەكارنەهێنن.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای (هەولێر-پیرمام) لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و زۆر پێویست نەبێت شۆفێران رێگاكە بەكارنەهێنن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەرچەندە تیمەكانی ئاوەدانكردنەوەش لە شوێنەكەن، بەڵام لەبەر نزمیی پلەكانی گەرما رێگاكە خلیسك بووە، زۆر پێویست نەبێت ڕێگایەكە بەكارنەهێنن و لە كاتی شۆفێریكردندا خێرایی كەمبكەنەوە.