خالید ماملێ (هێدی) لە تەمەنی 64 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
رۆژی سێشەممە، خالید ماملێ (هێدی) بەهۆی نەخۆشییەكی درێژخایەن، لە پاریس و لە تەمەنی 64 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
خالید (هێدی) كوڕی سێیەم و منداڵی چوارەمی هونەرمەند محەمەدی ماملێ بوو، لە هەڕەتی لاوێتییەوە تێكەڵ بە كاری سیاسی بووە و لە ساڵی 1984ـەوە لە فەرەنسا نیشتەجێبووە.