جەبار گۆران: بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە 130 هەزار دینار

وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا دەبێتە 130 هەزار و دەشڵێت، “ئێستا بڕێكی كەمتر دۆلار لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت و دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق و جێگیركردنی لە هەرێمی كوردستانیش بەهای دۆلار بە هەمان نرخ دەبێت”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سیاسەتی نەختینەیی هەرێمی كوردستان و بەغداد وەك یەكەوە و هەر كات بڕیارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە جێبەجێبكرێت لە هەرێمی كوردستانیش بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت.

وتیشی، “ئێستا بڕێكی كەمتر دۆلار لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت و ئەو گرفتە چارەسەربكرێت بەهای 100دۆلار بە 130 هەزار دینار و بە نرخێكی زیاتر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەی پێوەدەكرێت”.

راشیگەیاند، جارێكی دیكە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی نابێتەوە بە 170 هەزار دیناری عێراقی ئەو دۆخەی ئێستا كە هەیە كاتییە و ئەگەر هاوڵاتییان پێویستیان بە دۆلار نییە پێویست ناكات دۆلار بكڕن و هەڵاوسان دروستبكەن.

بابەتی پێشتر

شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) هیلالی سعوودی گەیشتە فاینەڵ و چاوەڕوانی ڕیاڵ مەدرید و ئەهلی-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share