راوێژكارێكی سودانی: دابەزاندنی بەهای دۆلار یەكێك بووە لە بەڵێنەكانی حكومەت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە فاكتەرێك بۆ بوژانەوەی ئابوریی وڵات كە ئەوەش یەكێك بووە لە بەڵێنەكانی حكومەت.

فادی ئەلشەمری، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران و بانكی ناوەندیی عێراق رێككەوتن لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار و بەوەش ئابوریی وڵات دەبوژێتەوە.

راشیگەیاند، بڕیارەكە یەكێكە لە بەڵێنەكانی حكومەت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان كە دەبێتە فاكتەرێك بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی وڵات.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: گرنگ و پێویستە هەرێم لەگەڵ عێراق رێكبكەوێت

بابەتی دواتر

عەلی عەلاق دوای دابەزاندنی نرخی دۆلار بەڵێنی دیكە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share