سەرجەم ئەو ماڵ و دامەزراوانەی سیستمی غازیان هەیە ئاگاداردەکرێنەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی سەرجەم ماڵ و دامەزراوەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر تانکیی غازی شلیان هەیە پێویستە ناو تۆماربکەن و هەر شوێنێکی نووسراوی پێنەبێت نابێت غازی پێبفرۆشرێت.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، “بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاڕی (ژمارە 1ی ساڵی 2023)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە دانان و سیانەکردنەوەی سیستمی غازی شل (LPJ)، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەر و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە”.

جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەپێناو سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتییاندا.

بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، “پێویستە هەموو کۆمپانیاکانی غازی شل مۆڵەت نوێبکەنەوە و پابەندی ئەو مەرج و رێنماییانە بن کە فەرمانگەکانی بەرگریی شارستانی و کوالێتیی کۆنترۆڵ و کۆنترۆڵی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆیان دیاریدەکەن و چاودێریی هەموو کارەکانیان و پشکنین بۆ مەوادەکانیان دەکرێت”.

یەکێکیتر لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت دەڵێت،  “هەر ماڵێک یان دامەزراوەیەک یان تەلار و باڵەخانەیەک تانکیی غازی شلی هەبێت پێویستە لە نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانی ناو تۆمار بکات و پشکنین بۆ سیستمەکەی بکرێت”

ئاماژە بەوەشکراوە، “هەر ماڵێک نووسراوی ناوتۆمارکردنی پێنەبێت نابێت کۆمپانیاکان گازی پێبفرۆشن، لیژنەیەکی تایبەتیش دروست دەکرێت بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و رێنماییانەی تایبەتن بە غازی شل”.

بابەتی پێشتر

دوو منداڵی ئاوارە لە زاخۆ سووتان

بابەتی دواتر

شەڕی ناو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری چوار کوژراو و 15 برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە ئێستادا یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی…
زیاتر ببینە

گۆڕان حەوت پۆستی نوێ وەردەگرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكشێتەوە و ژمارەیەك پۆستی نوێ وەردەگرێت. بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا…
Total
0
Share