رۆژی جیهانیی شێرپەنجەیە
ساڵانە 734 هەزار تووشبوو تۆماردەکرێت و بەرەو زیادبوونیش دەچێت

رۆژی جیهانیی شێرپەنجە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاوکات کراوە لەگەڵ 4ی شوباتی هەموو ساڵێکدا، بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە لە جیهاندا 734 هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆماردەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵانە نزیکەی 734 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە دەستنیشان دەکرێن، پێشبینیش دەکات لە ساڵی 2040دا ژمارەکە نزیکەی لەسەدا 50 زیاتر بێت.

لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا بۆ ساڵی 2023، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، “ئامانجی ئەم رۆژە بەرەوپێشبردنی هۆشیاریی شێرپەنجەیە وەک پرسێکی تەندروستیی گشتی، هەروەها بەهێزکردنی چالاکییەکان بەرەو باشترکردنی دەستگەیشتن بە کوالێتیی چاودێری و پشکنین و زوو دەستنیشانکردن و چارەسەر و چاودێری”.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، “تەوەری ئەمساڵ دووەم ساڵی هەڵمەتی ‘پڕکردنەوەی بۆشایی چاودێریی’ە، کە تایبەتە بە نەهێشتنی نایەکسانی لە چاودێریی شێرپەنجە و گرتنەبەری هەنگاو بۆ پێشکەوتن لە چارەسەرکردنیاندا”.

ڕوونی دەکاتەوە کە شێرپەنجە دووەم هۆکاری سەرەکیی مردنە لە سەرانسەری جیهاندا، لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە قۆناغێکی درەنگدا دەستنیشان دەکرێن کە چارەسەرەکان کەمتر کاریگەرن، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپی دەرئەنجامەکان بۆ نەخۆش.

بەپێی خەمڵاندانەکان ئەم نەخۆشییە “ساڵانە زیاتر لە 450 هەزار کەس لە هەرێمی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکوژێت”.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن و 600 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا تۆمارکراوە، ئەمەش وایکردووە بارگرانییەکی بەردەوام بێت لە سەر ئەو هەرێمە کە یەکێکە لە پێنج هەرێمەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەمەش بووەتە یەکێک لە کاریگەرییە داراییە گەورەکان لەسەر تاکەکان، خێزانەکان و کۆمەڵگاکان.

لای خۆیه وه نەتەوە کگرتووەکان بڵاویکرده که رێکخراوی ته ندروستیی جیهانی چوارچێوه یه کی نوێی بۆ جێبەجێکردنی ده ستپێشخەریی جیهانیی شێرپەنجەی مەمک دەستپێکردووه، که نه خشه ڕێگایەک دادەنرێت بۆ گه یشتن به ئامانجه کانی پەیوەست به رزگارکردنی 2.5 ملیۆن کەس له شێرپەنجەی مەمک تا ساڵی 2040.

چوارچێوە نوێیەکە کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا دەستیپێکرد، پێشنیاری ئەوە دەکات کە وڵاتان سێ پایەی بەرەوپێشبردنی تەندروستی بۆ زوو دەستنیشانکردن و چارەسەر لە کاتی خۆیدا و بەڕێوەبردنی هەمەلایەنەی شێرپەنجەی مەمک جێبەجێ بکەن بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک رادەگەیەنێت، بەمەش دەبێتە باوترین جۆری شێرپەنجە لەنێو کەسانی پێگەیشتوودا.

شێرپەنجەی مەمک هۆکاری یەکەم یان دووەمی مردنە بە شێرپەنجە ژناندا لە نزیکەی لە سەدا 95ی وڵاتانی جیهان، بەڵام مانەوەی شێرپەنجەی مەمک بە شێوەیەکی بەرفراوان لە نێوان وڵاتان نایەکسانە، نزیکەی لەسەدا 80ی مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمک و ملی منداڵدان لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند روودەدات.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دکتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس وتی، ئەو وڵاتانەی لاوازترین سیستمی تەندروستییان هەیە کەمترین توانای بەڕێوەبردنی بارگرانیی گەشەسەندنی شێرپەنجەی مەمکیان هەیە، ئێمە ئامرازەکانمان هەیە و دەزانین چۆن ڕێگری لە شێرپەنجەی مەمک بکەین و ژیانی خەڵک ڕزگار بکەین، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتگیری زیاتر لە 70 وڵات، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند دەکات، بۆ زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک، زووتر دەستنیشانکردنی، باشتر چارەسەرکردنی، و هیوای داهاتوویەکی بێ شێرپەنجە بە هەموو ئەو کەسانە بدەن کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون”.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: %7 ی هاوڵاتییانی عێراق بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share