پارێزگای هەولێر لەبارەی پشووی سبەی بڕیاریدا

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوەی سبەی بكرێتە پشوو.

پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو سبەی سێشەممە بکرێت بەپشوو.

دەشڵێت، هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

روونكردنەوەكە لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان بەهۆكاری كەشوهەوا پشووی فەرمی لە خوێندنگاكانی گوندە دوورەدەستەكان راگەیاند.

بابەتی پێشتر

کۆیلایەتی هێشتا بەردەوامە

بابەتی دواتر

کۆماندۆی کوردستان نەوت بەسەر دەیان خێزاندا دابەشدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share