نیو ملیۆن کرێکاری بەریتانی مانگرتن رادەگەیەنن

زیاتر لە نیو ملیۆن کرێکاری بیانی لە دژی کەمی مووچە و زۆری کاتی کارکردن مانگرتن لە کارکردن رادەگەیەنن و داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن.

پێگەی زە ئیڤنینگ ستاندارد بڵاویکردەوە، “زیاتر لە نیو ملیۆن کرێکاری بەریتانی ئەم هەفتەیە مانگرتن لە کارکردن رادەگەیەنن و داوای بەرزکردنەوەی مووچە و کرێی کارکردنیان دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەمین ناڕەزایەتیی لەو شێوەیەیە کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی بەشداریی تێدابکەن”.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا 200 هەزار هاوڵاتیی بەریتانی واژۆی ناڕەزایەتییان لە دژی یاسای نوێی کۆتکردنی مافی بایکۆتکردن کۆکردووەتەوە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە.

بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی لە بەریتانیا لەکاتێکدایە هەڵاوسان بە رێژەی %10.7 بەرزبووەتەوە کە ئەمە بەرزترین رێژەی هەڵاوسانە لە 40 ساڵی رابردوودا.

 

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی کڕین و فرۆشی ڕیاڵی یەکلاییکردەوە

بابەتی دواتر

ئەردۆغان بە "ناتۆ" هەڕەشە لە سوید دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share