چوار ڕۆژە منداڵێكی تەمەن 13 ساڵ لە شاری هەولێر بێسەروشوێنە

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، منداڵەكە ناوی ئەیوب ئەحمەد عەبدوڵا جاسمە، بە وتەی باوكی ئەو منداڵەش چوار رۆژ لەمەوبەر لە ماڵ دەرچووە و چووەتە ناوچەیەكی نێوان قەرەبوو- كەسنەزان نزیك بە شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر كە دواتر لە نزیك ئاوەڕۆیەكی شەقامی 150 مەتریی بۆ ماوەیەك لە كامێراكانی چاودێرییەوە دەركەوتووە كە یاریكردووە و تائێستا چارەنووسی نادیارە

هاوكات باوكی منداڵەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “منداڵەكەیان ئاستی زانستی و بیركردنەوەی زۆرباش بووە و تەنها نەخۆشیی بوراندنەوەی لەگەڵ بووە و چەند رۆژێكە سۆراغی دەكەن، بەڵام چارەنووسی نادیارە وتیشی، “هێزە ئەمنییەكانمان ئاگاداركردووەتەوە داوادەكەین كامێراكانمان بۆ لێبدرێتەوە و چارەنووسی كوڕەكەمان بزانین”.

بابەتی پێشتر

شوێنێكی شاراوەی دروستكردنی شیرینی داخرا

بابەتی دواتر

ناوچەیەكی نوێی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە شاری دهۆك دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share